
دکتۆرا، زانکۆی سلێمانی
ماجستێر، زانکۆی سلێمانی
بەکالۆریۆس، زانکۆی بەغدا
ئیمەیڵ: mohammed.sabir [at] auis.edu.krd
دکتۆر محەممەد نەوزاد سابیر، راگری کۆلێژی دەرمانسازییە بەوەکالەت، لەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی. ساڵی ١٩٦٨ لەدایک بوە. کۆلێژی دەرمانسازیی لەبەغدا خوێندوە و ساڵی ١٩٩١ تەواوی کردوە. هەمان ساڵ، لەوەزارەتی تەندروستی، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، نەخۆشخانەی فێرکاری، دامەزرێنراوە. چەندین پۆستی جیاجیای وەرگرتوە، لەوانە: دەرمانسازی کلینیکی، سەرۆکی لیژنەی دەرمان و چارەسەر لەنەخۆشخانە فێرکاری و گشتیەکان، بەڕێوەبەری بەشی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی لەوەزارەتی تەندروستی، ئەندامی لیژنەی SCR-986 ، دەرمانسازی نیشتیمانی لەڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەپرۆگرامی SCR-986 بۆ ماوەی سێ ساڵ، هەروەها ئەندامی لیژنەی باڵای سەندیکای پزیشکانی کوردستان و سەرۆکی لقی دەرمانسازی – سلێمانی بوە لەساڵی ١٩٩٨ ەوە تا ساڵی ٢٠٠٣.
دکتۆر محەممەد نەوزاد، ساڵی ٢٠٠٦، وەک راهێنەری تاقیگە، پەیوەست بوو بە کۆلێژی دەرمانسازیی زانکۆی سلێمانییەوە. ساڵی ٢٠٠٩ تا ساڵی ٢٠١٥، وەک ئەندامی دەستەی وانەبێژی و سەرۆکی بەشی داوودەرمان و کیمیای دەرمانسازی، کاری تێدا کردوە. ساڵی ٢٠١٠، بوو بەیاریدەدەری راگری کۆلێژەکە. لەدوای بەدەستهێنانی دکتۆراکەیەوە لەساڵی ٢٠١٩ دا، وانەبێژبوە تیایدا. لەکاری توێژینەوەدا، بایەخ بە بایۆتەکنەلۆجیا، دۆزینەوە و پەرەپێدانی دەرمان، هەروەها بەرهەمی سروشتی دەدات. مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، وەک راگر بەوەکالەت، لەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی دەستبەکاربو. دکتۆر محەممەد نەوزاد، نوسەری چوار بڵاوکراوە و کتێبێکە. لە ئێستادا لەسلێمانی دەژی.
توێژینەوە بڵاوکراوەکانی:
Talabani NS. Tofiq DI. Sabir MN. Quantitative evaluation of bioactive substances isolated from Citrullus colocynthis kernel in Kurdistan Region-Iraq, Journal of Medicinal Chemistry & Drug Discovery, 2012, 3(2), 87-93.
Sabir MN. and Rachid S. Comparative analysis of the fatty acid pattern of Silybum marianum with Nigella sativa by Gas Chromatography-Mass Spectroscopy, IJPS, 2013, 22(1), 25-31.
Sabir MN. and Askari AA. Characterization of flavonolignans in Silybum marianum L. Grown naturally in Iraqi-Kurdistan Region. JZS-A, 2013, (4)15. 1-11.
Sabir MN. Pharmacognostic study of Silybum marianum. First Edition May 2014. LAMBERT Academic Publishing, 2014, ISBN-13: 978-3-659-23527-6.
Amin LN. Sabir MN. Al-Khafaji EM. Rachid S. Bioavailability Enhancement of Silybin Through Carbon-23 Acid Derivatization. JZS-A, 2015, 17(3). 87-96.
Adham AN. Sabir MN. Abdulqadir DH. Naqishbandi AM. Concurrent Self-use of Herbal and Synthetic Medicines in Kurdistan Region-Iraq. JZS-A, 2016, 18(2), 243-8.
Sabir MN. Saour KY. Rachid S. In vitro Cytotoxic and Antimicrobial Effects of a Novel Peroxysesquiterpene Glucoside from The Rhizomes of Cyperus rotundus L (Cyperaceae). TJPR, 2020, 19(2), 331-9.