بەشی ناوخۆیی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی ماڵی تۆیە کە لەماڵ دوریت. ئاشناببە بە جۆر و نرخەکانیان.
زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی، لەڕێی دەستەبەرکردنی بەشی ناوخۆیی رێکوپێک و راخراوەوە بۆ ئەو فێرخوازانەی لەدەرەوەی سلێمانییەوە روی تێدەکەن، کارێک دەکات کە فێرخواز پێی وابێت لەوڵات و شاری نوێی خۆیدایە.
بەشی ناوخۆیی سەر بەزانکۆ، بەپێی باشترین ستانداردی جیهانی دروست کراوەو بەڕێوە دەبرێت، لەدوو ئەپارتمان پێکدێت کە لەناو زانکۆکەدان، یەکێکیان بۆ کچان، ئەوی تریان بۆ کوڕان، بەهەردوکیان چەندین شوققە دەگرنەخۆ کە جێی ٤٢٦ فێرخوازیان تێدا دەبێتەوە. ئەم شوققانە وەکو ماڵی بێوەی وەهان بۆ ئەو فێرخوازانەی لەدەرەوەی سلێمانییەوە روو لەزانکۆکە دەکەن، چونکە سەرجەم پێداویستیەکانی ژیانێکی بێوەییان تێدایە لەکەلوپەل و خزمەتگوزاری.
بەشی ناوخۆیی (بەهەردو بەشەکەیەوە: بەشی کچان و بەشی کوڕان)، سەرپەرشتیارو یارمەتیدەری تایبەت بەخۆی هەیە کە هاوکارن لەچەسپاندنی یاساو رێسای نیشتەجێبون و هەڵسوکەوتکردن و چارەسەرکردنی گیروگرفت.
ئەمانە هەندێک پێشنیارن:
- پێداویستیەکانی یەک بێدی تاکەکەسی: سەرچەف / بەتانی یان لێفە
- پشتی
- خاولی
- راخەر یان بەرماڵ
- شامپۆو سابون
- پێداویستیی توالێت
- قاپوقاچاخ و کەرەستەی سەر سفرە
- ئوتو
- یەک بێد بەپێداویستیەکانیەوە
- دۆڵابێکی جلوبەرگ و دۆڵابی دیکەی زیادە بۆ شت تێداهەڵگرتن
- مێزێکی کۆمپیوتەر
- تاقمێکی قەنەفە
- مێزێکی نانخواردن لەگەڵ کورسی
- سەلاجەیەک و موجەمیدەیەک
- غەسالەیەکی هاوبەش
- تەباخێک و مایکرۆوەیفێک
- هەر ژورەو سبلیتێک
پرسیارت هەیە؟ تکایە پەیوندی بەسەرپەرشتیاری بەشی ناوخۆییەوە بکە لەڕێی
نیشتەجێبون:
سەرجەم نیشتەجێبوانی بەشی ناوخۆیی، لەکاتی ناونوسکردنیاندا بۆ نیشتەجێبون لەبەشی ناوخۆیی، لەڕەوشی ئەو ژورەی کە تێیدا نیشتەجێ دەبن ئاگاداردەکرێن، لەڕێی فۆرمێکەوە کە دەیاندرێتێ (فۆرمی دیاریکردنی رەوشی ژور). ئەم فۆرمە، دەبێت لەلایەن کەسی نیشتەجێبوەوە ئیمزا بکرێت و لەماوەی ٢٤ سەعاتی پاش نیشتەجێبوندا بگەڕێندرێتەوە بۆ سەرپەرشتیاری بەشی ناوخۆیی. کەسی نیشتەجێبو دەبێت ئیمزای وەرگرتنی کلیلی ژوریش بکات. ئاگادارکردنەوەی سەرپەرشتیاری بەشی ناوخۆیی لەهەبونی دژیەکی لەنێوان رەوشی ژورەکەو زانیاریی ناو فۆرمەکەدا، لەئەستۆی کەسی نیشتەجێبوە. ئەگەر لەکاتی نیشتەجێبوندا شکاوییەک یان خراپییەک لەژورەکەدا هەبێت لەفۆرمەکەدا ئاماژەی پێ نەدرابێت ئەوا لەکاتی چۆڵکردندا تێچوی چاککردنەوەکەی دەکەوێتە ئەستۆی کەسی نیشتەجێبو.
چۆڵکردن:
-
لانیکەم ٢٤ سەعات بەر لەچۆڵکردنی ژورەکەت، بەسەرپەرشتیاری بەشی ناوخۆیی بڵێ کەوا چۆڵی دەکەیت. پێشبینی دەکرێت لەماوەی ٢٤ سەعاتی دوای کۆتا تاقیکردنەوەتدا چۆڵی بکەیت. سەرپەرشتیاری بەشی ناوخۆیی، پاڵپشت بەفۆرمەکە، ژورەکەت دەپشکنێت، دەبێت پاکوخاوێن بێت، کەلوپەلەکانی ناوی نەشکابن، لەو کاتەدا کە وەرتگرتوە چۆن بوە، لەکاتی تەسلیمکردنەوەیدا بەهەمان شێوە بێت، ئەوسا مۆڵەتت دەدات چۆڵی بکەیت، هەر زیانێک بەژورەکە گەیشتبێت دەینوسێت، تێچوی چاککردنەوەکەی لەو تەئمیناتە گل دەدرێتەوە کە کاتی خۆی بۆ وەرگرتنی ژورەکە لێت سەندراوە، ئەگەر تێچوی چاککردنەوەی زیانەکە لەبڕی تەئمیناتەکە زۆرتربو ئەوا دەخرێتە سەر حسابەکەت.
-
پێویستە شوێنی خۆتت خاوێن کردبێتەوە، کەلوپەلە تایبەتیەکانی خۆتت پێچابێتەوەو ئامادەت کردبن بۆ بارکردن. تێچوی خاوێنکردنەوەی ژوری پیس و دیواری نوسراو، هەروەها چاککردنەوەی پەنجەرەی شکاو و کەلوپەلی ونبو، لەئەستۆی تۆیە.
-
تکایە پێش چۆڵکردنی ژورەکەت سەلاجەی ناو ژورەکەت خاوێن بکەرەوەو بەفرەکەی ناوی بتوێنەوە. پێشتر پلان دابنێ، پێشتر سەلاجەکەت بەتاڵ بکە.
-
هەر کەلوپەلێکی خۆتت لەژورەکەدا بەجێهێشتبێت، کۆدەکرێتەوەو لادەبرێت و تا ٣٠ رۆژ هەڵدەگیرێت، دوای ئەوە فڕێ دەدرێت. تێچوی کۆکردنەوەو لابردن و هەڵگرتنی لەئەستۆی تۆیە.
-
کلیلی ژورەکەت تەسلیم بکەرەوە. ئەگەر وا نەکەیت ئەوا ١٠٠ دۆلارت لێ دەسەندرێت.