زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی، دامەزراوەیەکی ناحکومیی قازانجنەویستە، تایبەتە بەخوێندنی باڵا، لەخزمەتی بەرژەوەندیی گشتیدا کاردەکات، لەلایەن هەریەکە لەحکومەتی فیدراڵیی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە متمانەی دراوەتێ. ئەم زانکۆیە، چەندین سکولارشیپ لەسەر بنەمای پێویستی و لێوەشاوەیی ئەکادیمی، بۆ فێرخوازانی بەهرەمەند دەستەبەر دەکات، بەتایبەتی ئەو فێرخوازانەی کە لەڕوی ئەکادیمییەوە لێهاتون و لەئاست کۆمەڵگەکانیاندا هەست بەبەرپرسیارێتی دەکەن.
سپۆنسەرشیپ و سکولارشیپەکان، بەکۆمەکی تاکەکەس و رێکخراوەکان دەستەبەر دەکرێن، کە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی خوێندن لەزانکۆکەدا بۆ فێرخوازانی سەر بەچینوتوێژە جیاوازەکان فەراهەم بێت و تێچوەکەی گونجاو بێت. بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی سپۆنسەرشیپ و سکولارشیپەکان پەیوەندیمان پێوە بکەن.
سکولارشیپی "ئاییندە بەش دەکەین" بەکۆمەکی "ئەکویتی ئینتەرناشناڵ"
سکولارشیپی ئەسعەد خەیلانی
سکولارشیپی نیشتیمانی
سکولارشیپی (گەنجی چالاک) لەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی
سکولارشیپی حەپسەخانی نەقیب
سکولارشیپی دامەزراوەی هیوا
سکولارشیپی توێژینەوەی کۆری
سکولارشیپی نومیروس
AUIS Academic Excellence Scholarship
Basil Mahdi Al-Rahim Charity Foundation Scholarship Fund
Brighter Future Arbat Refugee Fund
Hiwa Foundation Endowment Fund
IIE Scholarship
Iraq Middle Market Development Fund Scholarship
Mansour Bank Scholarship
Mary E. Geyer Foundation Scholarship
Numerus Group Scholarship
The Blake and Bailey Family Endowed Scholarship
U.S. Embassy Merit Scholarship
-
سپۆنسەرشیپەکە کۆمەککارەکە دەیخەمڵێنێت
-
پەیوەندی لەگەڵ کۆمەککار دەبێتە هۆی مسۆگەریی سپۆنسەرشیپەکە
-
پێویستە سەرەتا دڵنیایی بدرێت لەدەستەبەرکردنی سپۆنسەرشیپەکە لەلایەن کۆمەککارەوە، لەڕێی نامەیەکەوە یان ئیمەیڵێکەوە یاخود نوسراوێکی فەرمییەوە.
-
دەکرێت لەڕێی فۆرمی ناوتۆمارکرن ەوە دڵنییای بدرێت لەدەستەبەرکردنی سپۆنسەرشیپەکە، جا بۆ یەک تێرمی خوێندن بێت یان بۆ چەند تێرمێک یاخود تا کۆتایی قۆناغەکانی خوێندنی زانکۆیی.
-
ئەو فێرخوازانەی کە بۆ دوو تێرمی خوێندن یان زیاتر، کۆمەک دەکرێن، دەبێت گرێبەستێکی گشتیی کۆمەککردن ئەنجام بدەن.
-
پێویستە سەرجەم سپۆنسەرشیپە تازەو نوێکراوەکان، تا دەوروبەری کۆتاوادەی سپۆنسەرشیپ "دووەم پێنجشەممەی هەمو تێرمێکی خوێندن" پێشکەش بکرێن.
-
شکستی یەکەم لەهەر لیڤڵێکی پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمیدا، دەبێتە هۆی هەڵپەساردنی سپۆنسەرشیپ و پارەدانەکە، هەروەها سەپاندنی فاتورەی شکستهێنان بەسەر فێرخوازدا.
-
شکستی دوەم لەپرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمیدا، دەبێتە هۆی کۆتاییهێنان بەسپۆنسەرشیپەکە.
-
ئیکمالبون لەتێرمی یەکەمی خوێندندا "مانەوە لەژێر تاقیکردنەوەی ئەکادیمی"، دەبێتە هۆی هەڵپەساردنی سپۆنسەرشیپەکەو سەپاندنی فاتورەی ئاستی لاوازی خوێندن بەسەر فێرخوازدا.
-
ئیکمالبون لەتێرمی دوەمی خوێندندا "مانەوە لەژێر تاقیکردنەوەی ئەکادیمی"، دەبێتە هۆی کۆتاییهێنان بەسپۆنسەرشیپەکە.
بهشی ناوخۆیی | پرسیاره باوهكان | پهیوهندی