سکولارشیپی (گەنجی چالاک)، سکولارشیپێکە بۆ نرخاندنی دەستکەتی فیرخواز لەبواری هاووڵاتێتی و پێشەنگیدا، ئەم سکولارشیپە سکولارشیپێکی جوزئییە، رێژەی ٧٥٪ ی تێچوی خوێندنی زانکۆیی دابین دەکات، لەسەر بنەمای چالاکبونی فێرخواز لەدەرەوەی بواری خوێندن (بۆ نمونە : بەشداریکردن لەکاری خۆبەخشی و سەرکردایەتیکردندا) دابین دەکرێت، تەنها ئەو فێرخوازە نوێیانە دەگرێتەوە کە تازە پەیوەست دەبن بەزانکۆکەوە.
ئەو فێرخوازەی کە سکولارشیپەکە دەیگرێتەوە، ئەگەر بەردەوام ئاستی خوێندنی لەهەڵکشاندابو، ئەوا بەدرێژایی ماوەی پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی و ساڵانی قۆناغی بەکالۆریۆس سکولارشیپەکەی بەردەوام دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە گەنجان دەستیان بەخوێندنێکی کوالیتیبەرز رابگات، بەچاوپۆشی لەباری داراییان، هەروەها بەچاوپۆشی لەئاستی ئەو نمرەیەی کە لەتاقیکردنەوەی بەکالۆریدا بەدەستیانهێناوە.
مەرجەکان:
-
سەرجەم ئەو فێرخوازانەی کە شایستەی ئەوەن لەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی وەربگیرێن، شایستەی ئەوەن داوای ئەم سکولارشیپەش بکەن.
-
ئەو فێرخوازانەی داوای ئەم سکولارشیپە دەکەن، دەبێت شوێندەستی خۆیان لەبواری هاووڵاتێتی و سەرکردایەتیکردندا بخەنەڕو، بۆ نمونە: لەبواری کاری خۆبەخشانە لە (نەخۆشخانە، دامودەزگای خێرخوازی، کەمپی پەنابەران، باخچەی ئاژەڵان، خزمەتکردنی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، دەستەو گروپی ژینگەپارێز، هتد)، یان لەبواری کاری سەرکردایەتیکردن (وەک کارگێڕ یان ئەندام لە: تیپ، یانە، رێکخراوی مەدەنی، هتد)، یاخود لەبواری (وەرزش، مۆسیقا، هونەرەکانیتر)، یان لەهەر بوارێکیتردا کە بیسەلمێنێت فێرخوازەکە لەدەرەوەی پرۆسەی خوێندن کەسێکی کردەیەو توانای هەیە تێکەڵی خەڵک ببێت و لەگەڵیاندا هەڵبکات .
-
بەدەستهێنانی نمرەیەکی دیاریکراو لەتاقیکردنەوەی بەکالۆریدا نەکراوەتە مەرج.
چۆنیەتیی داواکردنی سکولارشیپەکە:
فێرخوازانی نوێ، شایستەی ئەوەن داوای وەرگرتنی ئەم سکولارشیپە بکەن، پاش پێشکەشکردنی داوای خوێندن بەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی .
شێوازی داواکردنی سکولارشیپەکە:
پڕکردنەوەی فۆرمی سکولارشیپەکە لەڕێی ئینتەرنێتەوە، لەگەڵ هاوپێچکردنی ئەم پێداویستیانەدا:
-
چەند دێڕێک لەبارەی خۆیەوە (لە ٣٥٠ وشە تێپەڕ نەکات)، یان ڤیدیۆیەک (لەیەک دەقیقە تێپەڕ نەکات)، تیایاندا باسی ئەوە بکات کە بۆچی شایستەی وەرگرتنی ئەو سکولارشیپەیە؟
-
نامەی پشتگیری (لانیکەم یەک دانە نامە) لەمامۆستایەکەوە، یان لەکەسێکی دیارو ناسراوی کۆمەڵگەوە، یاخود لەپیشەوەرێکەوە، یان لەهەر کەسێکی کامڵەوە کە کاری لەگەڵدا کردبێت .
-
هەر شتێکیتر کە خۆی حەز بکات هاوپێچی بکات (لەمەیاندا سەرپشکە لەهاوپێچکردن و هاوپێچنەکردن)، لە: وێنە، ڤیدیۆ، بڕوانامەی پشتگیری .
پرۆسەی هەڵبژاردن:
لیژنەی سکولارشیپەکان لەزانکۆ، لەڕێی دەنگدانەوە بڕیاری کۆتایی دەدات و یەک فێرخواز هەڵدەبژێرێت.