سکولارشیپی نیشتیمانی 2022 - 2023
لەچوارچێوەی "پرۆگرامی سکولارشیپی نیشتیمانی"دا، زانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی ٣٠ سکولارشیپی تەواو بۆ فێرخوازانی هەر ١٩ پارێزگاکەی عێراق دەستەبەر دەکات. ئەم سکولارشیپە، تەواوی تێچوی خوێندن و تێچوی مانەوە لەبەشی ناوخۆیی "بۆ ئەو فێرخوازانەی پێویستیان بەمانەوەیە لەبەشی ناوخۆیی"، تا تەواوکردنی قۆناغی زانکۆ، دەستەبەر دەکات. ئەو فێرخوازانەی ئەم سکولارشیپە "سکولارشیپی نیشتیمانی" بەدەستدەهێنن، دەبنە خاوەنی بڕوانامەیەک کە ناویان دەنێت (AUIS National Scholars). وێڕای ئەمە، هەریەکەو بەجیا لەشارو شارۆچکەی خۆیاندا ددانیان پێدا دەنرێت و رەنگە رابسپێردرێن کە بەنوێنەرایەتیی فێرخوازان لەڕوداوەکانی پارێزگاکانیاندا بەشداری بکەن.
دەربارەی سکولارشیپەکە
ئەم سکولارشیپانە (کە ٣٠ دانەن) دەدرێنە فێرخواز لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق.
مەرجەکان:
-
ئەو فێرخوازەی سکولارشیپەکە بەدەستدەهێنێت دەبێت عێراقی بێت، ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ یان ٢٠٢٢-٢٠٢٣ خوێندنی ئامادەیی تەواو کردبێت، لەتاقیکردنەوەی بەکەلۆریدا ٩٠٪ یان بەرەوسەرتری هێنابێت "یاخود نمرەیەکی هاوتای ئەوەی هێنابێت لەتاقیکردنەوەیەکی نێودەوڵەتیدا".
-
ئەم سکولارشیپە، تەنها ئەو فێرخوازە تازانە دەگرێتەوە کە ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لەزانکۆمان وەردەگیرێن، دەرچوانی ئامادەییە پیشەییەکانیش دەگرێتەوە، ئەوانیش دەتوانن داوای وەرگرتنی بکەن.
-
ئەم سکولارشیپە، تەنها ئەو فێرخوازە نوێیانە دەگرێتەوە کە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢/٢٠٢٣ داوای خوێندن پێشکەشی زانکۆمان دەکەن.
چۆنیەتیی پێشکەشکردنی داوا:
-
داواکار، دەتوانێت یەکسەر داوا پێشکەش بکات بۆ وەرگرتنی سکولارشیپەکە، پاش ئەوەی بەکردەوە داوای خوێندن پێشکەشی زانکۆمان دەکات و تاقیکردنەوەی توانست لەزمانی ئینگلیزی "کە بەخۆڕایی دەستەبەر دەکرێت" لەزانکۆمان ئەنجام دەدات، بەر لەکۆتاییهاتنی دوا وادە بۆ داواکردنی سکولارشیپەکە.
-
ئەو فێرخوازانەی ئارەزوی وەرگرتنی سکولارشیپەکە دەکەن، دەبێت پوختەیەک دەربارەی خۆیان کە لەدوو لاپەڕە زیاتر نەبێت، بەزمانی ئینگلیزی یان عەرەبی یاخود کوردی، پێشکەش بکەن، تیایدا باسی چالاکیی دەرەکی و خۆبەخشانەی خۆیان، ئەزمونی سەفەریان، خولیای ئەکادیمییان، هەروەها هۆکاری بایەخدانیان بەخوێندن لەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی، بکەن.
-
لانیکەم یەک دانە نوسراوی پشتگیری لەمامۆستایەک، کەسێکی پێشەنگ لەکۆمەڵگەدا، پیشەوەرێک، یان لەهەر کەسێکی دیکەی کامڵەوە بهێنن کە کاریان لەگەڵیدا کردبێت.
-
هەروەها هەر شتێکی دیکەی زیادە، وەک: وێنە، ڤیدیۆ، بڕوانامە کە پاڵپشتیی داواکەیان بکات (ئەمەیان ئارەزومەندانەیە).
پڕۆسەی هەڵبژاردن
ئەو فێرخوازانەی کاروباری داواکاریەکەی خۆیان بەتەواوی رایی دەکەن و مەرجەکانی سکولارشیپەکەیان تێدایە، کۆدەکرێنەوە، بەپێی پارێزگا گروپبەندی دەکرێن. لیژنەی سکولارشیپ لەزانکۆ، سەرجەم فێرخوازە شایستەکانی هەر پارێزگایەک پۆلێن دەکات، بەفێرخوازانی ئامادەییە پیشەییەکانیشەوە. لەهەمو پارێزگایەک فێرخواز هەڵدەبژێردرێت لەوانەی کە لەتاقیکردنەوەی بەکەلۆریدا بەرزترین نمرەیان هێناوە. فێرخوازی مێینە حسابی لەبەرتری بۆ دەکرێت "واتە ئەفزەڵییەت بۆ فێرخوازی مێینەیە". کاتی ناوتۆمارکردن، داوایان لێدەکرێت هەریەکەو ٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی رەسمی خوێندن "کە قابیلی گەڕاندنەوەیە" تەسلیم بکەن، لەگەڵ ٣٠٠ دۆلاری ئەمریکی تەئمیناتی مانەوە لەبەشی ناوخۆیی فێرخوازان "تەنها لەوانەیان کە پێویستیان بەبەشی ناوخۆیی زانکۆ دەبێت".
-
بەهۆی ئەوەوە کە ئەم سکولارشیپە جێگای بایەخی هەموانە، واباشترە فێرخوازان دەستوبرد بکەن لەپێشکەشکردنی داواکاریەکانیاندا.