بەکالۆریۆس، زانکۆی سلێمانی
ئیمەیڵ: omar.hameed [at] auis.edu.krd
ئۆفیس: B-F2-01
عومەر، مانگی شوباتی ٢٠٢٣، لە کۆلێژی پزیشکیی ددان لەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی دەستبەکاربوە. لەوساوە تا ئێستا، وەک یاریدەدەری تاقیگە کاری کردوە، هەروەها بەرپرسی یەکەمە لەتاقیگەکانی زانست و ددان، وێڕای ئەرکەکانی دیکەی بەشەکە.
عومەر، بەکەلۆریۆسی لەنەشتەرگەریی دەم و ددان، لەزانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە. پێش ئەم کارەی ئێستای، ماوەی سێ ساڵ وەک پزیشکی ددان، لەبوارە جۆراوجۆرەکانی چاودێریی تەندروستیدا کاری کردوە.
