زانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی و دامەزراوەی هیوا، لەکانونی دوەمی ٢٠١٩، هەواڵی سکولارشیپێکی سەر بەدامەزراوەی هیوایان راگەیاند . ئامانج لەدروستکردنی ئەم سکولارشیپە بریتییە لەکۆمەککردنی خوێندنی ئەو فێرخوازانەی زانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی کە لەڕوی ئەکادیمییەوە لیوەشاوەن و پێویستیان بەکۆمەکی داراییە. ئەم سکولارشیپە، فێرخوازانی پرۆگرامی بەکالۆریۆس و پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی دەگرێتەوە.
دەربارەی دامەزراوەی هیوا
دامەزراوەی هیوا رێکخراوێکی ناحکومییە، بارەگاکەی لەسلێمانییە لەهەرێمی کوردستانی عێراق. هیوا رەئوف و خاتو نیان عەبدوڵڵای هاوسەری کە لەبیزنسکارانی سەرکەوتوی سلێمانین، ساڵی ٢٠١٣ ئەم رێکخراوەیان دامەزراندوە. دامەزراوەی هیوا، بڕوای بەبنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی بەهێزە لەسەر بنەمای یەکسانی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، لەڕێی کۆمەککردنی خەڵک و خەون و خولیاکانیانەوە، تا ببنە بەشێک لەکۆمەڵگەیەکی نوێی پۆزەتیف و تەندروست. لەساڵی ٢٠١٣ ەوە، دامەزراوەی هیوا کۆمەکی چەندین پڕۆژەی کۆمەڵایەتیی جۆراوجۆرو کتێبی وەرگێڕدراو و فیلمی دۆکیۆمێنتەریی کردوە، هەروەها کەرەستەی خوێندنی دابینکردوە لەسەرلەبەری ناوچەکەدا. ئەم دامەزراوەیە، بەردەوام لەهەوڵی دروستکردنی پەیوەندی و شەراکەتی نوێدایە بەو بڕوایەوە کە ئەمە کاریگەرترین رێگەیە بۆ دەستڕاگەییشتن بەگەورەترین کەرتەکانی کۆمەڵگەو فرەچەشنترینیان.
مەرجەکان:
-
دەرچوی ئامادەییە حکومیەکانی هەرێمی کوردستان لەبەرترینن.
-
نمرەی بەکالۆری ٩٠ یان بەرەوسەرتر بێت.
-
فێرخواز بەتەمابێت خۆی لەپرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی یان لەپرۆگرامی بەکالۆریۆس ناونوس بکات، یان لەیەکێکیان خۆی ناونوس کردبێت.
-
داواکارییەک پێشکەش بکات، تیایدا هۆکاری داواکردنی سکولارشیپەکە و زانیاری دەربارەی خۆی و خانەوادەکەی بخاتەڕو.
چۆنیەتیی پێشکەشکردنی داوا:
داوا لەپێشکەشکاران دەکرێت فۆرمی داخوازی پڕ بکەنەوە لەڕێی ئۆفیسی سکولارشیپەکانەوە لەزانکۆ.
دەکرێت داوا لەدایبابی پێشکەشکاران بکرێت کە زانیاریی زیاتر پێشکەش بکەن و هەڵسەنگاندن بۆ زانیاریەکانیان بکرێت.
پرۆسەی هەلبژاردن
لیژنەیەکی هاوبەشی زانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی و دامەزراوەی هیوا، لەناویاندا ئەندامانی تیمی گەشەپێدانی دامەزراوەی هیوا، بەپێی کۆمەڵێک پێوەری بابەتی و بێلایەن، ئەو فێرخوازانە دیاری دەکەن کە شاییستەی ئەوەن سودمەندببن لەسکولارشیپەکە. ساڵانە یەک سکولارشیپی زیادە دەبەخشرێت.
لەوادەیەکدا کە نابێت لە ٣١ ی کانونی دوەم تێپەڕ بکات، دەبێت فێرخوازەکە دیاری بکرێت، بەهەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی هیوا. پێویستە لیستی ناوی پێشکەشکاران بدرێتە ئۆفیسی سکولارشیپەکان لەزانکۆ.