سکولارشیپی نومیروس، کۆمەکی دارایی پێشکەشی تەنها دوو فێرخوازی ئێستای زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی دەکات. ئەم سکولارشیپە، بەناوی گروپی نومیرۆسەوە ناونراوە کە کۆمپانیایەکی وەبەرهێنی عێراقییە، بارەگاکەی لەدوبەیە، لەلایەن خانەوادەی شەنشلەوە دامەزرێنراوە و بەڕێوەدەبرێت، لەسەر بنەمای پێداویستی و لێهاتویی دەبەخشرێتە فێرخواز، بۆ دابینکردنی تێچوی خوێندن و تێچوی نیشتەجێبون و تێچوی کتێبە. تکایە ئاگاداربە: سکولارشیپەکە کێبرکێیەکی توندی لەسەر دەکرێت: دەبەخشرێتە تەنها دوو دانە فێرخوازی ئێستای زانکۆکە.
مەرجەکان:
-
فێرخوازی ئێستای زانکۆکە، دەبێت تێکڕای نمرەی کەڵەکەبوی، لانیکەم بریتی بێت لە ٢.٧ لەکۆتایی بەهاری ٢٠٢٣ بەدواوە.
-
فێرخواز، دەبێت سودمەند نەبوبێت لەسکولارشیپ و کۆمەکی دیکە.
-
دەبێت لانیکەم پێی خستبێتە ساڵی دوەمی خوێندنی زانکۆیی خۆیەوە (سیمیستەری چوارەم) .
-
بۆ سەرلەنوێ وەرگرتنەوەی سکولارشیپەکە، دەبێت هەمو ساڵێک داوا پێشکەش بکاتەوە.
-
دەبێت لەچالاکیەکانی ناو زانکۆو دەرەوەی زانکۆ بەشداری بکات .
-
دەبێت (بەو شێوەیەی کە زانکۆکە داوای دەکات) توانای سەلماندنی ئەوەی هەبێت کە پیویستی بەکۆمەکی داراییە.
چۆنیەتیی پێشکەشکردنی داوا:
داوا لەپێشکەشکاران دەکرێت فۆرمی داخوازی پڕ بکەنەوە لەڕێی ئۆفیسی سکولارشیپەکانەوە لەزانکۆ.
پرۆسەی هەڵبژاردن:
لیژنەی سکولارشیپەکان لەزانکۆ، لەسەر بنەمای ئەو مەرجانەی کە لەسەرەوە ئاماژەیان پێ درا، بڕیاری کۆتایی دەدات، بەپێی رێوشوێنەکانی بەخشینی سکولارشیپ، بەو مەرجەی زانکۆکە رازیبێت.
ئەو فێرخوازانە بناسە کە سکولارشیپی نومیرۆسیان بەدەست هێنا:
ساڵی ٢٠٢٢/٢٠٢٣ بەڕێزان: خاتو ئاڤێستا ئیڤان یوسف، کاک ئەژی عەتا عەبدولڕەحیم، کاک محەممەد تەها عومەر، خاتو ئایە خدر عەباس، سکولارشیپی نومیرۆسیان بەدەستهێنا.
ساڵی ٢٠٢٠/٢٠٢١ بەڕێزان: خاتو ئاڤێستا ئیڤان یوسف و کاک ئەژی عەتا عەبدولڕەحیم، سکولارشیپی نومیرۆسیان بەدەستهێنا.
ئەو فێرخوازانەی لەساڵانی پێشوتردا ئەم سکولارشیپەیان بەدەستهێناوە: