ئۆفیسی وەرگرتن لەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی، زۆر بەخۆشحاڵییەوە لەپێشوازیتاندایە. ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی زانیاریتان دەربارەی زانکۆکە بدەینێ و وەڵامی هەر پرسیارێک بدەینەوە کە رەنگە لەلاتان دروست بوبێت.
ئەمانەی خوارەوە ئەو دەرفەتە جۆراوجۆرانەن کە لەبەردەمتاندان:

کۆبونەوەی رۆژانە
وەرەو ئەزموونی بوون بە فێرخوازی زانکۆکەمان بکە بۆ یەک ڕۆژ لە ڕێگەی سەردانیکردنی هۆڵی خوێندنگەکان و تاقیگەکان و کافتریاو بەشداریکردن لە چالاکییەکانی ژیانی فێرخوازان و ماناوە لە بەشی ناوخۆیی بۆ یەک شەو. ئەم پرۆگرامە هەموو پێنج شەممەیەک بەڕێوەدەچێت لە کاتژمێر ٩ ی بەیانی بۆ ٣ ی نیوەڕۆ. بۆ ناو تۆمارکردن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە.

تاقیکردنەوەی توانست لەزمانی ئینگلیزی
دوودڵیت لەوەی زمانە ئینگلیزیەکەت گونجاوی ئەوەبێت لەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی پێی بخوێنیت؟
دەتوانیت سەردانمان بکەیت و بەشداریی ئەو تاقیکردنەوانەی توانست بکەیت کە زانکۆکەمان ڕێکیاندەخات.
کاتی تاقیکردنەوەکان: هەمو دووشەممان و چوارشەممانێک، سەعات ١١:٠٠ ی بەیانیان.
بۆ زوو خۆناونوسکردن پەیوەندیمان پێوە بکە لەڕێی:
+964 (0)770 461 5555
+964 (0)772 773 7388

پڕۆگرامی ڕۆژێک لە زانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی
وەرەو ئەزموونی بوون بە فێرخوازی زانکۆکەمان بکە بۆ یەک ڕۆژ لە ڕێگەی سەردانیکردنی هۆڵی خوێندنگەکان و تاقیگەکان و کافتریاو بەشداریکردن لە چالاکییەکانی ژیانی فێرخوازان و ماناوە لە بەشی ناوخۆیی بۆ یەک شەو. ئەم پرۆگرامە هەموو پێنج شەممەیەک بەڕێوەدەچێت لە کاتژمێر ٩ ی بەیانی بۆ ٣ ی نیوەڕۆ. بۆ ناو تۆمارکردن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە.
سەردانی بەکۆمەڵ
ئەگەر مامۆستای قوتابخانەی ئامادەییت، یان لەگەڵ فێرخوازانی قوتابخانەی ئامادەیی کاردەکەیت، ئێمە ئامادەین دەرفەتی سەردانی بەکۆمەڵ بۆ خۆت و فێرخوازەکانت بڕەخسێنین.
بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر، تکایە پەیوەندی بەخاتوو "کانی ئازاد، بەڕێوەبەری هەماهەنگیکردن و وەرگرتن"ەوە بکە، لەڕێی:
(0)7704615296
سەردان و گەڕانی گریمانەیی
بۆ ئەنجامدانی سەردان و گەڕانی گریمانەیی بەناو زانکۆی ئەمریکیدا لە سلێمانی، کلیک لەسەر ئەم وێنەیەی خوارەوە بکە. بیناکانی زانکۆکە، باخچەکانی، هۆڵی خوێندن و تاقیگە و کافتریا و بەشی ناوخۆیی ببینە.