سکولارشیپی (گەنجی چالاک) لەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی | The American University of Iraq Sulaimani

Warning message

Mean Menu style requires jQuery library version 1.7 or higher, but you have opted to provide your own library. Please ensure you have the proper version of jQuery included. (note: this is not an error)

Error message

Deprecated function: Creation of dynamic property alpha_theme_container::$delta is deprecated in alpha_theme_container->__construct() (line 25 of /var/www/auis_archive/sites/all/themes/omega/alpha/includes/base.inc).

سکولارشیپی (گەنجی چالاک) لەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی

سکولارشیپی (گەنجی چالاک)، سکولارشیپێکە بۆ نرخاندنی دەستکەتی فیرخواز لەبواری هاووڵاتێتی و پێشەنگیدا، ئەم سکولارشیپە سکولارشیپێکی جوزئییە، رێژەی ٧٥٪ ی تێچوی خوێندنی زانکۆیی دابین دەکات، لەسەر بنەمای چالاکبونی فێرخواز لەدەرەوەی بواری خوێندن (بۆ نمونە : بەشداریکردن لەکاری خۆبەخشی و سەرکردایەتیکردندا) دابین دەکرێت، تەنها ئەو فێرخوازە نوێیانە دەگرێتەوە کە تازە پەیوەست دەبن بەزانکۆکەوە.

ئەو فێرخوازەی کە سکولارشیپەکە دەیگرێتەوە، ئەگەر بەردەوام ئاستی خوێندنی لەهەڵکشاندابو، ئەوا بەدرێژایی ماوەی پرۆگرامی ئامادەسازیی ئەکادیمی و ساڵانی قۆناغی بەکالۆریۆس سکولارشیپەکەی بەردەوام دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە گەنجان دەستیان بەخوێندنێکی کوالیتیبەرز رابگات، بەچاوپۆشی لەباری داراییان، هەروەها بەچاوپۆشی لەئاستی ئەو نمرەیەی کە لەتاقیکردنەوەی بەکالۆریدا بەدەستیانهێناوە. 

مەرجەکان:

  • سەرجەم ئەو فێرخوازانەی کە شایستەی ئەوەن لەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی وەربگیرێن، شایستەی ئەوەن داوای ئەم سکولارشیپەش بکەن.

  • ئەو فێرخوازانەی داوای ئەم سکولارشیپە دەکەن، دەبێت شوێندەستی خۆیان لەبواری هاووڵاتێتی و سەرکردایەتیکردندا بخەنەڕو، بۆ نمونە: لەبواری کاری خۆبەخشانە لە (نەخۆشخانە، دامودەزگای خێرخوازی، کەمپی پەنابەران، باخچەی ئاژەڵان، خزمەتکردنی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، دەستەو گروپی ژینگەپارێز، هتد)، یان لەبواری کاری سەرکردایەتیکردن (وەک کارگێڕ یان ئەندام لە: تیپ، یانە، رێکخراوی مەدەنی، هتد)، یاخود لەبواری (وەرزش، مۆسیقا، هونەرەکانیتر)، یان لەهەر بوارێکیتردا کە بیسەلمێنێت فێرخوازەکە لەدەرەوەی پرۆسەی خوێندن کەسێکی کردەیەو توانای هەیە تێکەڵی خەڵک ببێت و لەگەڵیاندا هەڵبکات .

  • بەدەستهێنانی نمرەیەکی دیاریکراو لەتاقیکردنەوەی بەکالۆریدا نەکراوەتە مەرج.

چۆنیەتیی داواکردنی سکولارشیپەکە:

فێرخوازانی نوێ، شایستەی ئەوەن داوای وەرگرتنی ئەم سکولارشیپە بکەن، پاش پێشکەشکردنی داوای خوێندن بەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی .

شێوازی داواکردنی سکولارشیپەکە: 

پڕکردنەوەی فۆرمی سکولارشیپەکە لەڕێی ئینتەرنێتەوە، لەگەڵ هاوپێچکردنی ئەم پێداویستیانەدا:

  • چەند دێڕێک لەبارەی خۆیەوە (لە ٣٥٠ وشە تێپەڕ نەکات)، یان ڤیدیۆیەک (لەیەک دەقیقە تێپەڕ نەکات)، تیایاندا باسی ئەوە بکات کە بۆچی شایستەی وەرگرتنی ئەو سکولارشیپەیە؟

  • نامەی پشتگیری (لانیکەم یەک دانە نامە) لەمامۆستایەکەوە، یان لەکەسێکی دیارو ناسراوی کۆمەڵگەوە، یاخود لەپیشەوەرێکەوە، یان لەهەر کەسێکی کامڵەوە کە کاری لەگەڵدا کردبێت .

  • هەر شتێکیتر کە خۆی حەز بکات هاوپێچی بکات (لەمەیاندا سەرپشکە لەهاوپێچکردن و هاوپێچنەکردن)، لە: وێنە، ڤیدیۆ، بڕوانامەی پشتگیری .

پرۆسەی هەڵبژاردن:

لیژنەی سکولارشیپەکان لەزانکۆ، لەڕێی دەنگدانەوە بڕیاری کۆتایی دەدات و یەک فێرخواز هەڵدەبژێرێت.


هەر ئێستا داواکاری پێشکەش بکە